سوپای سوریا ئەمڕۆ شەممە راگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە شاری دەرعا لە باشوری وڵاتەكەی لە دژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی سانای فەرمی بڵاویكردوە، سوپای سوریا رایگەیاندووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە لە شاری دەرعا راگەیەنراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە شاری دەرعا لە باشوری سوریا لە دژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن رادەگیرێت ئەوەش بۆ پشتیوانی ئاشتبونەوەی نیشتمانییە لەو وڵاتە.
شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزەكانی رژێمی سوریاو گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری دەرعا لە باشوری سوریا بەردەوامەو سوپای سوریا هەوڵدەدات ئەو شارە هاوشێوەی شاری حمس و دیمەشق و حەلەب كۆنتڕۆڵبكات.
شاری دەرعا دەكەوێتەوە باشوری سوریا و هاوسنور لەگەڵ ئوردن یەكەم شارە كە خۆپیشاندان لە دژی رژێمی سوریا لە ساڵی 2011 دا دەستپێكرد.

إرسال تعليق