0
رۆژنامەی بیرنابیۆی نزیک لە یانەی شاهانە ئاشکرایکردووە بەرپرسانی ئەو یانە مەدریدییە پلانیان داناوە لەگەڵ رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە قەڵای سپی، دەستبەجێ بە هەر نرخێک بێت نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە پەلکێشی ریزەکانیان بکەن.

بەتۆمەتی نەدانی باج بە حکومەتی ئیسپانیا، جێگری داواکاری گشتی دادگای ئەو وڵاتە رۆناڵدۆی گۆكاری مێرەنگییەکانی تووشی گێژاوێکی گەورە کردووەو لەگەڵ ساغبوونەوەی تۆمەتەکەی ئەو مووشەکەی مادێرا بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت، هەربۆیە دۆنی پرتوگالی بڕیاریداوە ریزەکانی یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

لەئێستادا بەرپرسانی ئیدارەی یانەی شاهانە ستۆپیان لەسەر مەسەلەکە کردووە تا ئەو کاتەی جامی کیشوەرەکان تەواو دەبێت کە رۆناڵدۆ تێیدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات.

یانەی شاهانە ئامادەییان دەربڕیوە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیمار بدەن و بەرلەوەی بگاتە دوو ساڵی تر کە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ 220 ملیۆن یۆرۆ.

جێگری داواکاری گشتی دادگای ئیسپانیا رۆناڵدۆی تۆمەتبار کردووە بە نەدانی باج بەو وڵاتە لە پای کارە بازرگانی و مووچە باڵاکانیەوە لە ساڵەکانی 2011و 2012و 2013و 2014، کە بڕی 14.7 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی ئەبۆلا رونیکردووەتەوە رۆناڵدۆ بەمەبەستی قوتاربوون لەو کێشانەی رووبەڕووی دەبێتەوە دەیەوێت یانەی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیا بەجێبهێڵێت تاوەکو نەچێتە ژێر باری سزای دارایی گەورە و لە ئەگەری زیندانی کردن رزگاری ببێت.

ئه‌م بابه‌ته 31029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

إرسال تعليق

 
Top